هیچكات وه‌كو ئێستا بێمتمانه‌یی له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان نه‌گه‌یشتوه‌ته لوتكه, ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره‌ى كه له نێو ماڵی شیعه‌دا دروست بوه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ن به رێككه‌وتن ئاگری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه نێو ماڵی كورد و سوننه‌ش ده‌گرێته‌وه.
له‌یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا باڵا ده‌ستی سه‌در بینرا كه چۆن به ئاسانی ده‌توانێ هه‌رچی بوێت بیكات, به‌ڵام پاش ئه‌وه لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئه‌وه‌یان پیشانى سه‌دردا كه پێكهێنانی حكومه‌ت به‌بێ ئه‌وان واتا كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى دۆزه‌خ به‌رووى عێراقدا.
له‌ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا چه‌ندین ته‌قینه‌وه له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ى عێراق روویدا ئه‌مه جگه له هه‌وڵی تیرۆر كردن و رفاندن و هێرش كردنه سه‌ر باره‌گاى ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه له یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان له میحوه‌رى سه‌دردا بینران.
چی كورد و سوونه له میحوه‌رى سه‌در كۆده‌كاته‌وه؟
- سوننه
وێرانكردنى ناوچه‌كانیان و بێسه‌رو شوێن بوونی 50 هه‌زار كه‌س, تۆمه‌تبار كردنى ده‌یان هه‌زار كه‌س به ماده‌ى چوارى تیرۆر و یاسای ریشه‌كێش كردنى به‌عس كوشتنی هه‌زاران خه‌ڵكی ناوچه‌كانیان هه‌موو ئه‌مانه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه ئێستا چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى یه‌كیانی خستوه مه‌به‌ست له مالكى عامرى خه‌زعه‌لی لایه‌نه نزیكه‌كانى دیكه‌ى ئێرانه.
- كورد
لێره‌دا به دیارى كراوی مه‌به‌ست له پارتیه به هه‌مان شێوه‌ى سوننه ده‌روانێته دۆخه‌كه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی 16ى ئۆكتۆبه‌ر.
شه‌رى نێوماڵی شیعه له دیوه‌خانی كورد و سه‌ربانى سوننه.
ئێران چه‌ند جارێك هۆشدارى به كورد و سوننه داوه كه نه‌بنه هۆكارى شه‌رى شیعه به شیعه, مه‌ترسیه‌كان هێنده جدیه به‌دورى مه‌بینن كه به‌شێك له هۆكارى هێرش كردنه سه‌ر ووڵاتی ئیمارات به دۆرنی حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن په‌یام بێت بۆ ئه‌و وولاته كه لایه‌نه شیعه‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به ده‌ستێوه‌ردان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى پێكهێنانی حكومه‌تى عێراق تۆمه‌تبارى ده‌كه‌ن هه‌ڵبه‌ته كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى له‌و پرسه‌دا ئێرانه.
مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان
ئێستا له دیوى رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه ئێران هێزى هێناوه‌ته سه‌ر سنور و ده‌ستی به مانۆرى سه‌ربازى كردوه یه‌كێك له‌و مه‌ترسیانه ئه‌وه‌یه كه به‌بیانۆى پاراستنی سنوره‌كانى هێرش بكاته سه‌ر هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لەنێو خاکی باشوری کوردستاندا، ئه‌مه جگه له هێرشی درۆن بۆسه‌ر فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له سنورى ناوچه دابرێنراوه‌كان.
ده‌رئه‌نجام
هه‌ر حكومه‌تێك پێك بهێنرێت به‌بێ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به‌تایبه‌تى مالكی دووساڵ بڕناكات.