دواین هەواڵ

چ هەستێکی سەیرە...!.

‌بەهرۆز جەعفەر

31/07/2021

دە ساڵ پێش ئێستا ئیرحەل!یان لە یەکێتی ئەکردو لە سەرای ئازادییەوە ئەیانوت ئەم دەستەڵاتە کۆتایی هاتووە!. ئیتر بەس!. کەسێک تەنانەت چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵەکانی سەر بە دەستەڵات لەسەر پەتاتە چاندن کردبایە ئەوان بە " خۆ-فرۆش، کۆیلەو... تادوایی" ناویان ئەزڕاند.

دە دانە ساڵ بەر لە ئێستا باسی چاککردنی دۆخەکە لەلایەن دەستەڵاتەوە لە سلێمانی و هەولێر لای ئەوان لەوە بوبوەوە قسەشی لەسەر بکەن!. ئەمرۆکە و دوینێکەش لەگەڵ دەستەڵاتەکەی هەولێر شەریک و لەگەڵ ئەوەی سلێمانیش خەریکن!.

ئێستا دوای ١٠ دەدانە ساڵ تەنها و تەنها ئەوانەی سودمەندبون لەو " گۆڕانخوازیی" یە، ئەوانەی لەسەرای ئازادی وەک میرابۆ هاواریان ئەکرد پێکەوە لەگەڵ هەمان دەستەڵات! لەیەک هەڵمەتی هەڵبژاردندان!؟!.

ئیعلانی بکەن! ئێوە نە وەحدەی فیکر و نە پرەنسیپ و نە شەڕی هیچ بەهایەک ئاوا سواری " گا" ی شێتی نەکردبون.. بەڵکو بابەتەکە شارچێتی و کەلتوری شەڕەگەرەک و ڕق و کینەی مێژووییانەبوەو، حەزی دەستەڵات وەهای پێکردن!.

هێشتا ئەوکاتانەم بیرە! کە مۆلەتی خۆپیشاندانەکانی ١٧ ی شوبات ئێمە وەرمانگرت و ئەوان بە جەبەرووتی خۆیان هاتن و سواری سەری شەپۆلەکە بون و خوێنی خەڵکی شاریان بە ڕشتن داو کردیان بە کورسی بۆ دامرکاندنەوەی حەزی کاتی خۆیان.

هەستێکی سەیرم هەیە!. ئەو و ئەوان لەسەرای ئازادی شەڕی دەنگە خۆڕسکەکانیان ئەکردو جنێوو تەخوینبارانیان ئەکردن!. ئیمڕۆکە پێکەوە لەگەڵ ئەوانەی دە ساڵ بەر لە ئێستا " جەللاد" بون یەک هەڵمەت بەڕێوە ئەبەن!.

سەرەڕای ئەوەش!. بەخێربێنەوە بۆ ماڵەگەورەکە، (٤) ساڵ بەر لە ئێستا شکستی گەورەتان هێنا، لە ڕوو تان نەهات بگەڕێنەوە چوون لەگەڵ پارتی ڕێککەوتنتان کرد...بە خێر بێنەوە...

ئەمەبو قوتابخانەی سولەیمانی!؟. ئەویتر دوای ئێوە حیزبێکی دروست کرد ئەیوت کێشەی مەبدەئی و جەوهەریم لەگەڵ یەکێتی هەیە، دوای چوار مانگ و خێرا گەڕایەوە ناو یەکێتی بۆ پۆستێک لە بەغدا!. هەر حەیای سیاسەت و مرۆڤی خوێندەواریشیان برد!.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP