دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: سوپاکەمان لە ئامادەباشیدایە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئێران

هەرێم نیوز

یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دووپاتی کردەوە، سوپای وڵاتەکەی لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ بەرگریکردن لە خۆی و هێرشکردنە سەر ئێران، هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانیان ئامادەن دەستبەجێ بەپێی پێویست ڕووبەڕووی تاران ببنەوە.

ئامادەکاریی سوپا و هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، یسرائیل کاتس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەماهەنگییەکی بەهێز لە نێوان تەلئەڤیڤ و واشنتندا هەیە و جەختی کردەوە: "ئەگەر ئێران هێرشمان بکاتە سەر، ئەوا فڕۆکەکانمان ئامادەن دەستبەجێ بفڕن و وەڵامی توند بدەنەوە."

پاشخانی ئاڵۆزییەکان
ئەم هەڵوێستەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت، شەوی ڕابردوو ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر بنکە و ئامانجەکانی ئێران و لە ئەنجامدا دەیان ئەندامی سوپای پاسداران کوژران، پاشان فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕاگەیاند.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP