دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی ئەوقاف ژمارەیەک قوتابی بۆ خوێندن لە زانکۆی ئەزهەر ڕەوانەی میسر دەکات

هەرێم نیوز

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک قوتابی بۆ درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆی ئەزهەر ڕەوانەی وڵاتی میسر دەکات، و ئامادەیی خۆی بۆ بەخشینی هەموو جۆرە پاڵپشتی و هاوکارییەک بۆ ئەو قوتابیانە دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی 8ـی 2026، فارس جەوهەر، بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، و گۆران محەممەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری ئەوقاف، لەگەڵ ژمارەیەک لەو قوتابیانە کۆبوونەوە کە بەنیازن بەمەبەستی درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆی ئەزهەر ڕوو لە وڵاتی میسر بکەن.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەیامی پشتیوانیی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی گەیەندرایە قوتابیان، و ڕایگەیاند، وەزارەت ئامادەی هەموو جۆرە پاڵپشتی و هاوکارییەکە بۆ ئەوەی قوتابیان سەرکەوتووانە خوێندنەکەیان تەواو بکەن.

 هاوکات، داوایان لە قوتابیان کرد بە بەرپرسیارییەتییەوە مامەڵە بکەن لە ماوەی خوێندنیان لەو وڵاتەدا.

لە بەرامبەردا، قوتابییەکان سوپاسی هاوکاری و پاڵپشتییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییان کرد لەپای ئاسانکاری و پشتیوانییە بەردەوامەکانیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP