دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

دۆناڵد ترەمپ: پێم باشە لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێککەوتنێک

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە گفتوگۆدان و پێی باشە بگەنە ڕێککەوتنێک، جەختیشی کردەوە کە ڕێگە بە تاران نادەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی 8ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، واشنتن لەگەڵ تاران دەستی بە گفتوگۆ کردووە تا بزانن ئەنجامەکەی چی دەبێت، بەڵام هەڵوێستی ڕوونی خۆیان دووپات کردووەتەوە کە ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی هەبێت.

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکراشی کرد، وڵاتەکەی ئامادەکاریی دەکرد بۆ دەستپێکردنی گەورەترین هێرش لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە، بەڵام ئێرانییەکان داوای دەستپێکردنی گفتوگۆیان لێ کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP