دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە: سبەینێ سەدان خێزانی ئاوارە دەگەڕێنەوە شاری سەرێ کانی

هەرێم نیوز

جێگری فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەسەکە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی فەرمی، سبەینێ یەکەم کاروانی ئاوارەکان بەرەو شاری سەرێ کانی بەڕێ دەکەوێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ـی 8ـی 2026، مەحمود خەلیل، جێگری فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەسەکە ڕایگەیاند، وەک جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم و پاش تەواوکردنی پرۆسەی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان بۆ شاری عەفرین، سبەینێ کاتژمێر هەشتی بەیانی یەکەم کاروانی ئاوارەکان بەرەو شاری سەرێ کانی بەڕێ دەکەوێت.

جێگری فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆ گوتیشی، کاروانەکە پێکهاتووە لە ٦٤٨ خێزان و لە خاڵی کۆبوونەوە لە شارۆچکەی توینە بەرامبەر کەمپی "واشۆکانی" لە شاری حەسەکەوە بەرەو شاری سەرێ کانی بەڕێ دەکەون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP