دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا: بەردەوامین لە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا

هەرێم نیوز

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزەکانیان بەردەوامن لە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی توند بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ـی 8ـی 2026، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرەتای سەپاندنی گەمارۆکەوە تا ئەمڕۆ، هێزەکانیان ڕێڕەو و ئاراستەی ٤٨ کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆمدا هاتوو، لە چوارچێوەی هەمان پرۆسەدا هێزەکانیان دوو کەشتییان بە تەواوەتی لەکارخستووە و پشکنینیان بۆ دوو کەشتیی دیکەش کردووە، جەختیشیان لە بەردەوامیی گەمارۆ دەریاییەکان کردووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP