دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

خالید عەزیزی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینیی ئێرانی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە

هەرێم نیوز

خالید عەزیزی، وتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستان-ئێران، بانگەشەکانی ئێرانی لەبارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ـی 8ـی 2026، خالید عەزیزی، وتەبێژی حزبی دیموکرات لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی "ئێران ئینتەرناشناڵ"، دەنگۆی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە ناوچەکانی چالاکیی حزبەکەی لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان بە دوور لە ڕاستی وەسف کرد.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، تاران لە ڕێگەی هێرشی مووشەکی و دروستکردنی "گێڕانەوەی ئەمنی" دەیەوێت پاساو بۆ ئامادەییی سەربازیی خۆی لە ناوچە سنوورییەکان بهێنێتەوە و ڕای گشتیی ناوخۆی ئێران بەرامبەر بە کوردستان هەستیار بکات.

وتەبێژی حزبی دیموکرات جەختیشی کردەوە، سیاسەتی جێگیری حزبەکەیان وایە کە خاکی هەرێمی کوردستان وەک بنکەیەک بۆ هێرشی سەربازی دژی ئێران بەکار نەهێنرێت، تاوەکو هیچ کێشە و ئاڵۆزییەک بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست نەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP