هەرێم نیوز
لە شاری هەولێر تەقە لە موکری یەزدانپەنا، کوڕی سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) کرا و لە ئەنجامدا بە سەختی بریندار بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، 4ـی 8ـی 2026، بەیانیی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، ڕووداوێکی تەقەکردن ڕووی دا و لە ئەنجامدا تەقە لە موکری یەزدانپەنا، کوڕی حسێن یەزدانپەنا سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) کرا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ناوبراو لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللەکەوە بە سەختی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە تاوەکو چارەسەری پزیشکیی پێویست وەربگرێت.