هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە نوێترین لێدوانیدا هەڕەشەکانی بۆ سەر ئێران تووندتر کرد و ڕای گەیاند کە لەوانەیە دەست بەسەر دوورگەی خارکی ئێراندا بگرن، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو وڵاتە لەوانەیە فراوانتر بن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی 7ـی 2026، ترەمپ ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە شەوی ڕابردوودا 28 بەلەمی ئێرانییان لەناوبردووە و پێدەچێت ئەم شەویش هێرشی زیاتر ئەنجام بدەن.
ناوبراو بەرپرسانی ئێرانی بە "کەسانێکی شێت" ناوبرد و وتی کە دەبوو 47 ساڵ لەمەوبەر لەناوببرابان.
سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی دایە ئێران و ڕایگەیاند: "ئاگادارییەکی سادە دەدەمە ئێرانییەکان کە ئەمشەو بەتووندی لێیان دەدەین".
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر پێویست بکات، وێستگەکانی کارەبا و ئاوی ئێران وێران دەکەن، هەرچەندە وتی کە ئارەزووی ئەو کارە ناکات، بەڵام ئەگەری هەیە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران "گەورە" بێت.