دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

پڕۆژەی "هەژماری من" کۆتا وادەی وەرگرتنەوەی کارتە بانکییەکان ڕادەگەیەنێت

هەرێم نیوز

پڕۆژەی "هەژماری من" تایبەت بە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران کرد و ڕایگەیاند کە 31ـی 8ـی 2026، کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی کارتە بانکییەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی 7ـی 2026، پڕۆژەی "هەژماری من" ڕایگەیاند، بەگوێرەی ڕێنماییە نوێیەکان، لە دوای ئەو بەروارەوە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە بە شێوازی نەختی (کاش) بە تەواوی کۆتایی پێ دێت. 

پڕۆژەکە داوا لەو مووچەخۆرانەش دەکات کە تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە، بە زووترین کات سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە مامەڵەیان تێدا ئەنجامداوە، ئەمەش بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان و ڕێگریکردن لە هەر کێشەیەک لە پڕۆسەی وەرگرتنی مووچەکانیاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP