دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی ئەمریکا: ڕووداوی هێلیکۆپتەرە ئەپاچییەکە شتێکی گەورە نییە

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا ڕایگەیاند، کە ڕووداوی خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرە ئەپاچییەکە بابەتێکی گەورە نییە، هاوکات جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی بە ئەنقەست هێزەکانی ئەمریکای نەکردووەتە ئامانج و ڕووداوەکە بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی 6ـی 2026، ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە زاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، ڕووداوەکەی هێلیکۆپتەرە ئەپاچییەکە شتێکی گەورە نییە و فڕۆکەوانەکانیش تەندروستییان باشە. ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، کە پێشتر سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی لە ئێران کردبوو.

 ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە، گەمارۆکان ئێران لەڕادەبەدەر لاواز دەکەن و تا پێویست بکات وەک خۆیان دەمێننەوە.

لەلایەکی دیکەوە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە کەناڵی "ئەلجەزیرە"ی ڕایگەیاند، ئێران لە پشت ئەو هێرشەوە نییە کە کرایە سەر هێلیکۆپتەرەکەی ئەمریکا لەسەر گەرووی هورمز.

 بڵاویکردەوە، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم جۆرە ڕووداوانە بە بێ مەبەست ڕوو بدەن بەهۆی ئەو دۆخی گرژییەی لە گەرووی هورمزدا هەیە.

 جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، هیچ کردنە ئامانجێکی بە ئەنقەست لەلایەن ئێرانەوە دژی هێلیکۆپتەرە ئەمریکییەکە بوونی نەبووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP