دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری دەرەوەی ئێران: زمانی دیپلۆماسیمان پێ باشترە بەڵام بە زمانی تریش قسە دەکەین

هەرێم نیوز

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێزە بیانییەکانی نزیک سنوورەکانی وڵاتەکەی بەردەوام لەژێر مەترسیی ڕووداوی جۆراوجۆردان و داوای کشانەوەیانی کرد، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە تاران زمانی دیپلۆماسیی پێ باشترە بەڵام ئامادەیە بە زمانی تریش قسە بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی 6ـی 2026، میدیاکان بڵاویانکردەوە، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، هێزە بیانییەکان کە لە نزیک سنوورەکانیان جێگیرن، بەردەوام لە مەترسیدان بەهۆی هەڵەی مرۆییەوە، یان ڕووداوی بەڕێکەوت، یان ئەگەری تەقەکردن لە یەکتر.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەکۆی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسیویەتی، بۆ کەمکردنەوەی ئەم مەترسییە باشترین چارەسەر کشانەوەی ئەو هێزانەیە. ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوان زمانی دیپلۆماسییان پێ باشترە، بەڵام بە زمانی تریش قسە دەکەین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP