هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئێران هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئەمریکایان لە جۆری ئەپاچی لەسەر گەرووی هورمز خستووەتە خوارەوە، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە واشنتن بەهۆی پێویستییەوە وەڵامی ئەم هێرشە دەداتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی 6ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەلایەن سوپای وڵاتەکەیەوە ئاگادار کراوەتەوە کە شەوی ڕابردوو، هێزەکانی ئێران یەکێک لە هێلیکۆپتەرە پێشکەوتووەکانی جۆری ئەپاچی ئەمریکایان لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی چاودێری لە سەر گەرووی هورمز خستووەتە خوارەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، دوو فڕۆکەوان لەناو هێلیکۆپتەرەکەدا بوون، کە هەردووکیان سەلامەتن و هیچ بریندارییەکیان پێ نەگەیشتووە. بڵاویکردەوە، سەرەڕای سەلامەتی فڕۆکەوانەکان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە حوکمی پێویستی، دەبێت وەڵامی ئەم هێرشە بداتەوە.