دواین هەواڵ

جیهان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

میدیاکانی ئێران: لە هێرشەکانی دوێنێی ئیسرائیلدا دوو ئەندامی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئێران کوژراون

هەرێم نیوز

میدیا فەرمییەکانی ئێران ئاشکرایان کرد، لە ئەنجامی هێرشەکانی دوێنێی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئێران، دوو ئەندامی هێزی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە کوژراون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر تاران تەنیا باسی لە برینداربوونی ١٥ کەس کردبوو.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە هێلیکۆپتەرێکی جۆری (ئاپاچی)ـی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام  تیمی فڕۆکەکە بە سەلامەتی ڕزگاریان بووە و تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نەزانراوە.

ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدا ڕوو دەدەن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە ڕێککەوتنی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی. 

لەم بارەیەوە ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پشتڕاستی کردەوە کە ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ لایەنی ئەمریکی سەبارەت بە دەقی کۆتایی ڕێککەوتنەکە بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP