دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

ئومێد ئەحمەد: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا کێشەی کارەبای نیشتیمانی چارەسەر دەبێت و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە

هەرێم نیوز

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،، بەهۆی کەمبوونەوەی دابینکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان، ئاستی گشتیی کارەبای نیشتیمانی کەم بووەتەوە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا کێشەکە چارەسەر دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ـی ٦ـی ٢٠٢٦، میدیاکان بڵاویانکردەوە، کە ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کردووە و ڕایگەیاندووە،، لە دوێنێوە بەهۆی کەمبوونەوەی دابینکردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتیمانی لە تەواوی هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش کردووە،، کە تیمەکان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە و چاوەڕێ دەکرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا کێشەکە بە تەواوی چارەسەر بکرێت و ڕەوشی کارەبای نیشتیمانیی هاوڵاتییان وەک پێشوو ئاسایی ببێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP