دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 1 هەفتە

ترەمپ: گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئێران بەردەوامن و کاتی ئەوە هاتووە ڕێککەوتن بێتە ئاراوە

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لێدوانێکی نوێی لەبارەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران بڵاوکردەوە، و ڕایگەیاند،، کە گفتوگۆکانی نێوان واشنتن و تاران بە شێوەیەکی بەردەوام هەن و پێویستە لە نزیکترین کاتدا ڕێککەوتن بێتە ئاراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی 6ـی 2026، میدیاکان بڵاویانکردەوە، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە پڕۆسەی دیپلۆماسیی نێوان هەردوو وڵات کردووە و ڕایگەیاندووە،، کە چیتر ناتوانرێت ڕێگە بدرێت کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام بێت لەو کار و ڕەفتارانەی کە ماوەی ٤٧ ساڵە ئەنجامیان دەدات.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کردووە،، هەرچەندە کەس نازانێت ئەم گفتوگۆ و کۆبوونەوانە بە کوێ دەگەن، بەڵام بە ئێرانی ڕاگەیاندووە کە کاتی ئەوە هاتووە بە هەر شێوازێک بێت ڕێککەوتنێک لە نێوانیاندا بێتە ئاراوە.

هاوكات، دۆناڵد ترەمپ ئەو دەنگۆیانەی بە تەواوی ڕەتکردەوە کە باس لە ساردبوونی پەیوەندییەکان دەکەن و ڕایگەیاند،، ئەو هەواڵە چەواشەکارییانەی دەڵێن ئێران و ئەمریکا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گفتوگۆکانیان ڕاگرتووە، بە تەواوی هەڵە و ناڕاستن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP