دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع ئەلسوودانی کۆبوونەوە؛ جەخت لە چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی کرایەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەردەوامیی دیدار و کۆبوونەوە باڵاکانیدا لە بەغدای پایتەخت، لەگەڵ محەممەد شیاع ئەلسوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە.

پێویستیی بەهێزکردنی هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی سیاسی و ئەمنیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە بە قووڵی تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی ئاستی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان تەواوی لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، بە ئاراستەی چەسپاندنی زیاتری سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی ئاسایشی گشتیی وڵات.

چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور
تەوەرێکی دیکەی سەرەکیی گفتوگۆکانی نێوان مەسروور بارزانی و محەممەد شیاع ئەلسوودانی، تایبەت بوو بە دۆسێی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا؛ تێیدا دووپات لە پێویستیی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ڕیشەیی و گونجاو بۆ کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرایەوە، بە جۆرێک کە سەرجەم ڕێککەوتنەکان لەسەر بنەمای دەستووری هەمیشەیی، ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و پاراستنی تەواوی قەوارەی یاسایی و دەستووریی هەرێمی کوردستان بنڕێژ بکرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP