دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی بۆردومانێکی توندتر لە ئێران دەکات

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، مەرجەکانی وڵاتەکەی بۆ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنی 'تووڕەیی داستانئاسا' و کردنەوەی تەنگەی هورمز ڕاگەیاند، هاوکات هۆشداریشی دا لەوەی ئەگەر ئێران ڕازی نەبێت، بۆردومانێکی توندتر دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی 5ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پلاتفۆرمی 'ترووس سۆشیاڵ' ڕایگەیاند، پێی وایە تاران ڕازییە بەوەی لەسەری ڕێککەوتوون و جێبەجێی دەکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر ئێران بەو مەرجانە ڕازی بێت، ئەوا ئەمریکا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی دەهێنێت کە بەناوی 'تووڕەیی داستانئاسا' ئەنجامی دەدات.

سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە ئەگەری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، ئەو ئابڵوقە توندەی خستوویانەتە سەر تەنگەی هورمز کۆتایی دێت و تەنگەکە بەڕووی هەموواندا، لەنێویاندا ئێرانیش، کراوە دەبێت.

 ترەمپ هۆشداریی دا و ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران ڕازی نەبێت، ئەوا پرۆسەی بۆردومانکردن دەستپێدەکاتەوە، و جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو بۆردومانە زۆر خراپتر و توندتر دەبێت لە بۆردومانەکانی پێشوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP