هەرێم نیوز
دوای یەکەم هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بۆ سەر پاڵاوگەیەکی نەوتی لە وڵاتی ئیمارات، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بازدانێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی و ٥ دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی 5ـی 2026، ڕاپۆرتە ئابوورییەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە دەستبەجێ دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشە درۆنییەکەی ئێران بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئیمارات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١١٤ دۆلار.