دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

وەزیری دەرەوەی ئێران: ترەمپ وەک "خانووبەرە" مامەڵە لەگەڵ دیپلۆماسی دەکات

هەرێم نیوز

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کاردانەوەیەکی توونددا بەرامبەر سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە "ناپاکیکردن لە دیپلۆماسی" تۆمەتبار دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە واشنتن مێزی دانوستانەکانی تێکداوە.

عێراقچی لە هەژماری فەرمی خۆی لە سەکۆی "X" ڕەخنەی توندی لە شێوازی کارکردنی ترەمپ گرت و نووسیویەتی: "کاتێک وەک گرێبەستێکی خانووبەرە مامەڵە لەگەڵ دانوستانە ئەتۆمییە ئاڵۆزەکاندا دەکەیت و ڕاستییەکان بە درۆی گەورە دادەپۆشیت، مەحاڵە ئامانجە ناواقیعییەکانت بەدی بهێنرێن." ئاماژەی بەوەش کرد کە ترەمپ بە پاڵنەری کینە، مێزی دانوستانەکانی بۆردومان کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامەکەیدا ڕوو لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات و دەڵێت: "بەڕێز ترەمپ، تۆ ناپاکی لە دیپلۆماسی و لەو ئەمریکییانەش کرد کە هەڵیانبژاردوویت." ئەم لێدوانانەی عێراقچی لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکانی نێوان تاران و واشنتن گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست و ئاسۆیەکی ڕوون بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ نابینرێت.
ئەم هێرشە توندە میدیاییەی عێراقچی دوای زنجیرەیەک بۆردومانی چڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دێت بۆ سەر ناوەندە ستراتیژییەکانی ئێران، کە بووەتە هۆی پەککەوتنی بەشێکی زۆری ژێرخانی سەربازی و ئەتۆمی ئەو وڵاتە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP