هەرێم نیوز
یەکلایەکەرەوەی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ڕاسپێردراوە بۆ لێدانی هەر سەرکردەیەک کە وەک شوێنگرەوەی عەلی خامنەیی دەستنیشان بکرێت.
ڕاوکردنی سەرکردایەتی نوێی ئێران
وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەختی کردەوە کە هەر کەسێک لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە دیاری بکرێت بۆ درێژەدان بە سیاسەتەکانی ڕابەری پێشووی کۆماری ئیسلامی، دەبێتە "ئامانجی ڕاستەوخۆ" و لەناو دەبرێت. کاتز وتی: "سوپامان ڕاسپاردووە هەموو ئامرازەکان بگرنەبەر بۆ لەناوبردنی هەر ڕابەرێکی نوێ کە بیەوێت هەمان ڕێچکەی خامنەیی بگرێتەبەر."
ئیسرائیل کاتز ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی لە هەماهەنگییەکی بەردەوامدایە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی تاران. وتیشی: "بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە ئەمریکییەکانمان بۆ پەکخستنی تواناکانی ڕژێم و ڕەخساندنی زەمینەی گونجاو تاوەکو گەلی ئێران خۆیان بڕیاری گۆڕینی ڕژێم بدەن."
ئەم لێدوانانە نیشانەی گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە ستراتیژیی سەربازیی ئیسرائیلدا؛ لە لێدانی بنکە ئەتۆمی و سەربازییەکانەوە بۆ "کوشتنی ڕاستەوخۆی سەرکردە باڵاکان" و هەوڵدان بۆ گۆڕینی سیستمەکە بە هاوکاری واشنتن.