هەرێم نیوز
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات، لەگەڵ وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای ئەو وڵاتە کۆبووەوە و جەختیان لە "پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواری وزە" کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی 2ی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی، لەگەڵ سوڵتان ئەلجابر، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی ئیمارات کۆبووەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا تەوەرە سەرەکییەکان بریتی بوون لە "گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارەکانی وزە، سامانە سروشتییەکان و تەکنەلۆجیادا."