دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی عێراق: کورتهێنانمان لە دابینکردنی پارەی مووچەدا نییە

هەرێم نیوز 

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کورتهێنانی مووچە 8.5 ترلیۆن دینار نییە، بەڵکو 6 ترليونە و یەکسانە بە داهاتی کۆکراوە.

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی کورتهێنانی پارەی مووچە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، "تێکڕای خەرجیی مانگانە بۆ مووچەی مووچەخۆران، ٦ ترلیۆن دینارە نەک ٨.٥، ئەمەش یەکسانە بەو داهاتەی کۆدەکرێتەوە".

جەختیشیکردەوە "ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە دەڵێن؛ قەبارەی خەرجیی مانگانەی مووچە دەگاتە 8.5 ترلیۆن دینار، بەڵکو کۆی گشتیی خەرجیی مووچە، مانگانە ٦ ترلیۆن دینارە.

ئەوەشی خستە روو، سەرجەم مووچە و شایستە داراییەکان فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی بەتەواوی مسۆگەر کراون.

وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەوەی دەگوترێت 2 ترلیۆن دینار کورتهێنانمان لە دابینکردنی پارەی مووچەدا هەیە، "راست نییە".
 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP