هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ره‌تیكرده‌وه، نوێنه‌ره‌كه‌یان به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به دیاركردنی حزبوڵا و ئه‌نساڕوڵا (حوسیه‌كان)ی له لیستی تیرۆر و بلۆككردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیدا كردبێت.
وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، نوێنه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له لیژنه‌ی بلۆككردنی پاره‌ی تیرۆر له دوایین دانیشتنی پێشودا ئاماده نه‌بوه كه ده‌رئه‌نجامه‌كانی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوكرایه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، نوێنه‌ره‌كه‌یان ئه‌وكاته له مۆڵه‌تدا بو و به‌شداری نه‌كرد له ده‌نگدان له‌سه‌ر هیچ كام له‌و بڕیارانه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌رچون، ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه‌ش بۆ دڵنیابونه له دروستی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه.
رۆژنامه‌ی وه‌قائیقی عێراقی له نوێترین ژماره‌یدا رۆژی 4ی ئه‌م مانگه ئاشكرایكرد، كه حکومەتی عێراق هه‌ریه‌كه له بزوتنەوەی حوسیه‌كان لە یەمەن و حزبوڵای لوبنانی وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی ناساند، ئەوەش بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی لیژنەی سڕکردنی پارەی تیرۆریستان لە ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
دوای ئه‌وه‌ش، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فه‌رمانیكرد لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە بكرێت بۆ دیاریکردنی بەرپرسیارێتی و لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە دانانی هه‌ریه‌كه له حزبوڵای لوبنان و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له لیستی تیرۆردا كه له رۆژنامه‌ی وه‌قائیقی عێراق بڵاوكرایه‌وه.