دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

مەسروور بارزانی: پابەند دەبین بە ستراتیژی هاوبەشمان لەگەڵ ئەمەریکا

هەرێم نیوز 

مەسرور بارزانی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر ڕایگەیاند: پابەند دەبن بە ستراتیژی هاوبەشیان لەگەڵ ئەمەریکا، دەشڵێت،  "باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر وەک شاخ وایە و نالەرزێت".

 ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی بارزانی، مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان، گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان لە شاری هەولێر کرایەوە.

 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی کردنەوەی کونسوڵخانەکە ڕایگەیاند: شانازی بە کردنەوەی ئەم کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەکەین. شانازی بە هاوپەیمانییەتیمانەوە دەکەین لەگەڵ ئەمریکا، ئەمریکا لەکاتی پێویست لەگەڵمان بووە و هاوکاری کردووین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا لەگەڵ ئێمە وەستاوە و ئێمەش لەگەڵ ئەمریکا وەستاوین. بەبێ پشتیوانی ئەمریکا نەدەکرا ئەم وڵاتە بگات بەو قۆناغەی ئێستا تێیداین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP