دواین هەواڵ

ئابوری‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌باره‌ی دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌باره‌ی دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار، ڕایدەگەیەنێت، دابەزاندنی بەهای دینار کاریگەی نەرێنیی دەبێت لەسەر سەقامگیریی بازاڕ، زیان بە چینێکی فراوانی هاوڵاتییانی خاوەن داهاتی سنوردار دەگەیه‌نێت و متمانە بە دراوی نیشتمانی لاواز دەکات.

بانکی ناوەندیی عێراق بەیانامەیەکی لەبارەی کۆبوونەوەیەکی کاربەدەستانی بانکەکە بە ئامادەبوونی عەلی عەلاق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: پێویستە بەها و نرخی دراوەکان سەقامگیربن و ئاڵوگۆڕکردنی دراوەکانیش سەقامگیربن تا هەڵاوسان دروست نەبێت، ناشبێت یاریی بە بەهای دینار و نرخی دراوەکانی دیکە بکرێت بۆ پڕکردنەوەی هەر جۆرە کورتهێنانێک.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداریی دراوە لەوەی کە لاوازی بەهای دیناری عێراقی لە زیانی ئەو کەسانەیە کە داهاتیان سنوردار و کەمە و خەڵکی زەرەرمەنددەبێت لێی.

لەبارەی سزا سەپێندراوەکانی سەر بەشێک لە بانکەکان، ئاماژە بەوەدراوە کە ئەگەری هەیە دوای چاکسازییەکان بەشێک لەو بانکانە سزاکانی سەریان لاببرێت و دەستبەکارببنەوە.

بانکی ناوەندیی جەختی لەسەر پێویستی چاکسازیی پێکهاتەیی بۆ زۆرترین داهات و کۆنترۆڵکردنی خەرجییەکان و فرەچەشنی ئابوریی و دەرچاوەی دارایی کردوەتەوە پاڵپستی خۆشی بۆ حکومەت لەو بوارەدا ڕاگەیاندوە.

له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقدا به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌ عێراق به‌رزكرایه‌وه‌ و ئێستا 100 دۆلار به‌ به‌رامبه‌ر به‌ 131 هه‌زار دینار ده‌داته‌ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو، ئه‌وانیش به‌ 132 هه‌زار دینار، له‌ ئێستاشدا به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره‌ به‌ 141 هه‌زار و 500 دینار.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP