هەرێم نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، پاداشتى کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان دەکەوێتە ساڵى نوێوە.
نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، پاداشتى کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان دەکەوێتە ساڵى نوێوە، پاداشتى کارمەندان لەنێوان 150 بۆ 400 هەزار دینار دەبێت و شەش جۆرە، ئەوەش بەگوێرەى ئەرکەى کارمەندەکە بینیویەتى، ئەگەریش فەرمانبەری حکومی یان خوێندکار و دەرچووی زانکۆ بێت جیاوازى هەیە:
پاداشتى ڕێکخەری ناوەندی دەنگدان بۆ فەرمانبەری حکومی 300 هەزار دینارە
پاداشت ڕێکخەری ناوەندی دەنگدان بۆ خوێندکار، یان دەرچووی زانکۆ 400 هەزار دینارە.
پاداشتى بەڕێوەبەری بنکەی دەنگدان بۆ فەرمانبەری حکومی 200 هەزار دینارە
پاداشتى بەڕێوەبەری بنکەی دەنگدان بۆ دەرچووی زانکۆ یان خوێندکار 300 هەزار دینارە.
پاداشتى کارمەندێکی ناوەند، یان بنکەی دەنگدان بۆ فەرمانبەری حکومی 150 هەزار دینارە
پاداشتی کارمەندێکی ناوەند، یان بکەی دەنگدان بۆ خوێندکار یان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان بڕەکەى 250 هەزار دینارە.