دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

دوو كەس بە تۆمەتی لێكردنەوە و بردنی پارچە ئاسنەکانی تاوەرەكانی کارەبا دەستگیر كران

هەرێم نیوز

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ناحیەی ئاشتی، دوو كەسیان بە تۆمەتی لێكردنەوەی و دزینی پارچە ئاسنەکانی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبای نێوان هەردوو ناحیەی ئاشتی و ئاغجەر دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەری گواستنەوەی کارەبای سلێمانی رایگەیاند رێکاری یاسایی بەرانبەر ئەو کەسانە گیراوەتەبەر.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای پشکنین بۆ هێڵەكانی 132 و 33 كەی ڤی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی، لەلایەن هۆبەی هێڵەكانەوە، دەرکەوت هێڵی 133 كەی ڤی بازیان-ڕانیە، لە نێوان شارەدێکانی ئاغجەلەر و ئاشتی، 450 تا 500 پارچە ئەنگڵلاینی تاوەرەكان لێكراونەتەوە و دزراون.

هەروەها چەند ڕۆژێکیشە تیمەكانی هۆبەی چاکسازیی هێڵەكان سەرقاڵی دانانەوەی ئەنگڵلاینی تاوەرەکانن تا لە وەرزی زستاندا مەترسی لەسەر هێڵەکان دروست نەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP