دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 1 هەفتە

ئێران؛ دەرگای دانوستان لەگەڵ ئەمریكا دانەخراوە

هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، دەرگای دانوستان لەگەڵ ئەمریكا دانەخراوە، بەڵام مەرجیان هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی هەر دانوستانێك.

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا ئاشكرایكردووە، ئاستەنگی سەرەكی بەردەم دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان چاوچنۆكی ئەمریكایە و هەوڵدەدات مەرجەكانی خۆی بسەپێنێت كە واقیعی نین.

وتیشی، ئەگەر ئەمریكا ئامادەیە بۆ رێككەوتنێكی هاوسەنگ كە لە بەرژەوەندی هەردوولا بێت، ئێرانیش ئامادە دەبێت، چونكە هیچ كات مێزی گفتوگۆیان بەجێنەهێشتووە و دیپلۆماسییەت بنەمایەكی سیاسی جێگری وڵاتەكەیانە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێنج خولی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا كە بە نێوەنگیری عومان بەڕێوەچوو، گەیشتە نیمچە لێكتێگەیشتن، بەڵام پێشنیازەكان لەلایەن واشنتۆنەوە رەتدەكرانەوە.

سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیش، عراقچی وتی، ئەگەر ئەمریكا دەیەوێت ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بگەیەننە سفر رێككەوتن ناكەن، بەڵام ئەگەر دەیانەوێت چەكی ئەتۆمی دروست نەكەن، ئەگەری لێكتێگەیشتن هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەستبەرداری مافە سەرەكییەكانیان نابن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP