دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 1 هەفتە

تۆم باراک پەیامێكی توندی گەیاندووەتە سودانی

هەرێم نیوز

تۆم باراک لەسەردانەكەیدا پەیامێكی توندی گەیاندووەتە عێراق و ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر لوبنان دەستپێدەكاتەوە؛ میلیشیاكان دەستوەردان بكەن بە توندی لێيان دەدرێت.

كەناڵی (الحدث) لەزاری سەرچاوەكانییەوە بڵاویكردووەتەوە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا لە سەردانەكەیدا بۆ عێراق، پەیامی ویلایەتە یەكگرتووەكانی گەیاندووەتە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و هۆشداریداوە لەوەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵای لوبنان نزیكەو پێویستە گروپە چەكدارەكانی خۆیان بەدوور بگرن و دەستوەردان نەكەن، بەپێچەوانەوە روبەڕوی گورزی توندی ئیسرائیل دەبنەوە.

بەوتەی سەرچاوەكە، باراک لە پەیامەکەیدا بە سودانی وتووە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل لە لوبنان بەردەوام دەبێت تا بەتەواوی چەكی حزبوڵا دادەماڵڕێت.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP