دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق؛ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ـی خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی دەستیپێکرد

هەرێم نیوز

بانکەکانی عێراق دەستیان بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ـی خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی لە عێراق کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (1ـی کانوونی یەکەمی 2025)، بانکی ڕەشید ڕایگەیاند، دەستیان بە پڕۆسەی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی بۆ مانگی کانوونی یەکەم کردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بانکەکە ئاماژەی بەوەدا، کە لقی مووچە و خانەنشینی لە بانکەکە دەستیان بە بەرزکردنەوەی فەرمانی پارەدارکردنی مووچەی خانەنشینان کردووە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی کارتی زیرەک (ماستەرکارد)ەوە پارەکە بگاتە دەستیان.

بانکی ڕەشید داوای لە سەرجەم خانەنشینان کرد کە سەردانی ئەو شوێنانە بکەن کە مووچەی لێ وەردەگرن، یان کارتەکانیان بەکاربهێنن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

جێی ئاماژەیە، ماوەی دوو ڕۆژیشە لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 9ـی مووچەخۆران دەستیپیکردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP