دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 3 هەفتە

پارتی: بەهیچ شێوەیەك دەستوەردان و گۆڕینی ئاكامەكانی هەڵبژاردن قبوڵكراو نییە

هەرێم نیوز

پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هەواڵێك هەیە بۆ دەستوەردان لە ئاكامی هەڵبژارد، بەتایبەتی كۆتاكان و گۆڕینی ئاكام و ئەنجامەکان! ئێمە لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنین، کە بەهیچ شێوەیەك دەستوەردان و گۆڕینی ئاكامەكانی هەڵبژاردن بە گشتی و كۆتاكان بەتایبەتی قبوڵكراو نییە و، بە هێڵی سووری دادەنێین.

دەقی راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان:

هاوڵاتیانی بەڕێز...
هەروەكو ئاگادرن پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ لە ڕێكەوتی (١١ـی١١ـی ٢٠٢٥) لە كەش و هەوایەكی دیموكراسیانە و ئازادانە و بە ڕێكوپێكی و شەفافانە ئەنجامدرا و، لیست و قەوارە سیاسییەكان و کاندیدی كۆتاكان بەگوێرەی یاسا بەركارەكان و ڕێنماییەكان بەشدارییان كرد. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوای ئەنجامدانی ڕێكارە یاساییەكان ئەنجامی كۆتایی بەشێوەیەكی فەرمی ڕاگەیاند. 

ئێستاش لێرە و لەوێ گوێبیست دەبین كە هەواڵێك هەیە بۆ دەستوەردان لە ئاكامی هەڵبژارد، بەتایبەتی كۆتاكان و گۆڕینی ئاكام و ئەنجامەکان! ئێمە لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنین، کە بەهیچ شێوەیەك دەستوەردان و گۆڕینی ئاكامەكانی هەڵبژاردن بە گشتی و كۆتاكان بەتایبەتی قبوڵكراو نییە و، بە هێڵی سووری دادەنێین. لە ئەگەری دەستوەردان و گۆڕانكاری لە ئەنجامە ڕاگەیاندراوەکان لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەڵوێستی سیاسی جدیمان دەبێت.

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٨ـی١١ـی٢٠٢٥



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP