هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی چەند رێنماییەکی لەسەر چۆنییەتی تۆمارکردنی سیستەمی سۆلەر لە لایەن بەشداربووانی کارەباوە بڵاوکردەوە.
بەپێی رێنماییەکانی کارەبای سلێمانی، پێویستە ئەو شوێنەی سیستمی سۆلار دادەنێت، پێوەری كارەباكەی زیرەک بێت و ژمارەی پێوەرە زیرەکەکە لەسەر پسووڵەکەی هەبێت، ئەگەرنا پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشکردنی کارەبا بکات و داوای پێوەری زیرەک بکات.
رێنمایی دووەم ئەوەیە کە؛ بەشداربوو پێویستە نوێترین پسولەی کارەبا بهێنێت.
لە خاڵی سێیەم ئاماژە بەوە کراوە، زانیارییەکانی سیستمی سۆلەرەکەی پێ بێت وەک:
ژمارەی پەناڵ
توانای پەناڵ
توانای ئینڤێرتەر
توانای باتری ئەگەر هەبێت
ژمارەی گۆڕەر و فیدەری گەڕەک، كە لەسەر پلێتێکی شین نوسراوە بە ستوونی محەویلەی گەڕەکەكهوە هەڵواسراوە.
لۆکەیشنی شوێنەکە بە (GPS)
لە کۆتاییدا ئەوەش باس کراوە، کە بەشداربوو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا بکات بەپێی شوێنەکەی.