دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 3 هەفتە

بڕیاری خەرجکردی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان دەرکرا

هەرێم نیوز

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی پارەی بۆ 300 هەزار کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەرکرد، کە بڕەکەی لە نێوان 100 بۆ 400 هەزار دیناردایە.

لە شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەم کارمەندانە لە زیاتر لە 39 هەزار وێستگە (بنکەی دەنگدان) ئەرکی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی پرۆسەی دەنگدانیان لە ئەستۆ بووە.

پارەکە لە نێوان 100 هەزار بۆ 400 هەزار دیناردایە و بە پێی ئەرک و پلەی کارمەندەکە جیاوازە:

سەرپەرشتیارانی بنکەی دەنگدان: زۆرترین بڕ (لە 300 بۆ 400 هەزار دینار، بەپێی ئەوەی فەرمانبەر بێت یان دەرچووی زانکۆ/خوێندکار).

بەڕێوەبەرانی وێستگە و کارمەندانی سەر سندوق: بڕی مامناوەند (لە 150 بۆ 300 هەزار دینار).

کارمەندی یەدەگ: کەمترین بڕ (بەگشتی نزیکەی 100 هەزار دینار).

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە کە مەرجی پێدانی ئەلیکترۆنی (کارتی بانکی) لابدات و پارەکە وەک ساڵانی ڕابردوو لە ڕێگەی بانکەکانەوە دابەش بکرێت، ئەمەش ئاسانکارییە بۆ ئەو کارمەندانەی کارتی بانکییان نییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP