هەرێم نیوز
شاندێكی ته‌كنیكی و یاسایی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی و به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردن سه‌ردانی به‌غدایان كرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 2025، شاندێكی ته‌كنیكی و یاسایی به سه‌رۆكایه‌تیی د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كرد.
بەگوێرەی زانیاریەکان، سەردانەكە بۆ دڵنیابوونە لە رێژەی دەنگی پارتی و ئەو كورسییانەی مسۆگەر كراون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 11ی 11ی 2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو. تێیدا پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن و 100 هەزار دەنگی هێنا و 29 كورسیی مسۆگەر كرد و پێنج كورسیی كۆتاكانیش.
پارتی وەك حزبی یەكەم لەسەر ئاستی عێراق، زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە، هاوكات لەسەر ئاستی كوردستانیش وەك هەمیشە براوەی یەكەمی هەموو هەڵبژاردنەكان بوو.