دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

شاخه‌وان عه‌بدوڵا: دو كورسی په‌رله‌مانمان له‌ واست و خانه‌قین مسۆگه‌ركردن

هەرێم نیوز 

شاخەوان عه‌بدوڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ڕایگه‌یاند، پێش ساڵێک پلانی سەرکەوتنی پارتیان لە سنوری مەکتەبی رێکخستنی بەغدا داناو بڕیاریاندا دو کاندیمان سەربخەن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە خانەقین و واست دوو كورسیان بەدەستهێناوه‌. 

شاخەوان عه‌بدوڵا ئه‌مڕۆ  له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی حزبیدا ڕایگه‌یاند، "پێش ساڵێک پلانی سەرکەوتنی پارتیمان لە سنوری مەکتەبی رێکخستنی بەغدا داناو بڕیارماندا دو کاندیمان سەربخەین بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرەتا بەڵێنماندا بەخەڵکی بەشەرەفی خانەقین و سەعدیە و جەلەولاو مەندەلی و قەرەتەپەو شارەبان و تەواوی هەڤاڵانمان لەسنوری لقی 15 خانەقین کە کورسیەک بۆ کورد لە پارێزگای دیالی مسۆگەر بکەین، هەروەها بڕیارماندا کۆتایی کۆردی فەیلی لەدەستی هێزەکانی دیكه‌ی عێراقی دەربهێینین و بگەڕێتەوە بۆ خاوەنی راستەقینەی دۆزی فەیلییەکان کە ئەویش پارتی دیموکراتی کوردستانە، دواتر کارمان کرد بۆ جێ بەجێ کردنی ئەو پلانە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، لەرۆژی 11ی مانگ و لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق هەردو بەربژێرم حیدر علی محه‌مه‌د بۆ کۆتای کوردی فەیلی لەپارێزگای واست و مامۆستا نازک ئه‌حمه‌د لە خانەقین سەرکەوتنیان بەدەستهێناو بونە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.

ئه‌وه‌شی وت، "بە سوپاسەوە بۆ بارزانی پشتگیری تەواوی خۆی پێشانداو تەنانەت شانازی ئەوەشمان بەرکەوت دەنگی جەنابیان بۆ بەربژێرمان بۆ کۆتایی کوردتی فەیلی بێت، هەروەک چۆن هەمیشە پالپشت و داکۆکیکاری سەرسەختی مافی فەیلییەکان بوە لە رابردو، هەروەها سوپاس بۆ لیژنەی باڵای هەڵبژاردن بۆ پەسەندکردنی پێشنیارەکانمان و پاڵپشتی کردنی مەکتەبمان بۆ ئەو بابەتە".

له‌میانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی 11ی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، به‌رپرسانی پارتی دروشمی به‌ده‌ستهێنانی "یه‌ك ملیۆن ده‌نگ"یان به‌رزكرده‌وه‌ و توانیان زیاتر له‌ ملیۆنێك و 100 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنن.

پارتی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا ڕیزبه‌ندی دوه‌می له‌سه‌ر ئاستی عێراق و یه‌كه‌م له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهێنا و ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی ملیۆنێك و 109 هه‌زار و 934 ده‌نگی هه‌یه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 27 كورسی، جگه‌ له‌وه‌ی پێنج كورسی پێكهاته‌كان به‌ پشتیوانی پارتی سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ر كردوه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP