هەرێم نیوز
کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرماش بەگشتی نزم دەبێتەوە بە ( 1-2 ) پلە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بە (2-3) پلە.
دەشڵێت بۆ سبەى هەینی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت, بەهۆی بەرز بوونەوەی خێرایی با ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم, لەکاتەکانی شەو دابارین بەشێوەی نمە باران لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات.
ڕوونیدەکاتەوە: پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی ترى هەرێم، و لەکاتەکانی درەنگانی شەو لەهەندێک شوێن ئەگەری تاوە باران و بروسکەشی هەیە.
کەشناسی دەڵێت کاریگەری ناسەقاگیری کەش و دابارین بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژانی داهاتوو.
پلەکانی گەرمای سبەی بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( 1– 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : / پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی