دواین هەواڵ

ئابوری‌

 03/10/2025

سامانە سروشتیەکان؛ هەناردەکردنەوەی نەوت دەستی پێکردەوە

هەرێم نیوز

 وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دروستبونی چەند كێشەیەكی تەكنیكی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ڕاگیرا، به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌و كێشانه‌ بەتەواویی چارەسەركراون و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دوبارە دەستیپێكردەوە. 

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "ئەمڕۆ هەینی رێكەوتی 3ی 10ی 2025 بەهۆی دروستبونی چەند كێشەیەكی تەكنیكی لە بەندەری جەیهانی توركی، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەرەكە ڕاوەستا، لەكاتی ئێستادا ئەو كێشانە بەتەواویی چارەسەركراون و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دوبارە دەستی پێكردەوەو بەردەوامە". 

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، هەناردەی نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا راوەستاوە، بەهۆی پڕبونی كۆگاكانی ئەمباركردنی نەوتەوە لە توركیا. هاوكات كۆمپانیای نەوتی باكوریش دەڵێت، "ڕاگرتنەكە رێکارێکی ئاسایی بوە و هەناردەکردنەوە دەستی پێکردوەتەوە".

ئەوە لەكاتێدایە هەفتەیەك بەسەر دەسپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی توركیاوە تێنەپەڕیوە و لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 27ی 9  هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەکانی جیهان لە رێگەی بۆرییەوە دەستیپێکردەوە. دوای ئەوەى لە کۆتایی مانگی 3ی 2023 راگیرابوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP