هەرێـم نیوز
زیاتر لە ٥٠ هاوڵاتیی کورد و خەڵکی شارەکانی مەهاباد، بۆکان، پیرانشار و شنۆ بەتایبەت بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکردوانی بزوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی، هەریەکەیان سزای سێ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، لەم دواییانەدا ٥٨ هاوڵاتی لەلایەن لقی دادگای شۆرشی شاری پیرانشارەوە بە سێ مانگ بەندکران لە بەرامبەر پێبژاردنی هەر کامەیان بە بڕی ٢٤ ملیۆن تمەن حوکم دراون.
ئاماژهی بهوهشكرد، تۆمهتهكهیان لهبهركردنی جلوبهگری كوردییه و بڵاوبونەوەی وێنەی ئەو هاوڵاتیانە بە جلوبەرگی کوردی و "جامانە"وە لە زەماوەندێکدا وەک بەڵگەیەکە بۆ تۆمەتبارکردنیان بەکارهێنراوە.
سوپای پاسداران ی ئێران لە ساڵی ٢٠٢١دا "جامانە"ی وەک هێمای حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەت ناساند و بەکارهێنانی لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا قەدەغە کرد.
هاوکات لەگەڵ ئەو کەسانەی کە مەحکوم کراون ناوی حەسەن فەراسەتی شاد، موحەمەد دەرئۆفتادە، حەسەن دەرئۆفتادە، ئەندامانی بنەماڵەی ئەمیر فەراسەتی شاد و کۆمار دەرئۆفتادە، لە گیانبەختکردوانی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیش لە لیستەکەدا دەبینرێن.