هەرێم نیوز
ئەنجومەنی وەزیران دانوستانەکانی هەرێم و بەغدا دەربارەی داهاتە نانەوتییەكان و دۆسیەی هەناردەكردنەوەی نەوت تاوتوێ دەکات و پرسی سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێریش یەکلادەکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتى هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەت، كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاوتوێ دەكات.
لە بڕگەی یەكەمدا ڕێڕەوی گفتوگۆكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی لەبەر ڕۆشنایی كۆبوونەوەكانی ئەم دواییەی نێوان شاندنی دانوستانكار و لیژنە هاوبەشەكانی هەردوولا دەربارەی دۆسیەی داهاتە نانەوتییەكان و دۆسیەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەبەر ڕۆشنایی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران و لەیەكترگەیشتن و كۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەكان دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی دووەمدا، پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە پێداویستییەكانی جێبەجێكردنی سیستەمی نوێی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەكرێت