دواین هەواڵ

کوردستان‌

 02/09/2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی نوێی "سێنتکۆم" دەکات

هەرێم نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 9/2 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەدمیراڵ براد کووپەر فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ( CENTCOM )کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە ، دوایین پەرەسەندنەکانی بارۆدۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئەدمیراڵ کووپەر کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست . سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هاریکاری و پشتیوانیی ئەمەریکا دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکومەت هەروەها پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە جه‌نه‌راڵ كيڤن لامبێرد، فه‌رمانده‌ى نوێی هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا كرد کە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوو.

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ، ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمان و هاوبەشی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

ڕووبەرووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سووریا ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP