هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتى و سه‌رۆکی تیمی نەتەوەیەكگرتووەكان له عێراق (UNAMI) كۆبووه‌وه، سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بووە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/9/2 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئهلحهسسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتى و سه‌رۆکی تیمی نەتەوەیەكگرتووەكان له عێراق (UNAMI) كۆبووه‌وه.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، له كۆبوونه‌وه‌کەدا پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، تاوتوێ كران.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عێراق، خزمه‌ت به پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات و پێشكه‌وتنى ده‌كات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وەكه بوو.