دواین هەواڵ

جیهان‌

 02/09/2025

بەهۆیی ڕۆچونی زەویەوە لە سودان هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا

هەرێم نیوز
بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە لە گوندێكی رۆژئاوای سودان زیاتر لە هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و تەنها یەك كەس رزگاری بوو.

سوپای سودان رایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە رۆژئاوای سودان، رۆچوونی زەوی رویداوە و لە ئەنجامدا گوندێكی سەر بە هەرێمی دارفۆر بە تەواوی لەناوچووە و بەهۆیەوە جگە لە یەك كەس، تەواوی دانیشتووانی گوندەكە كە زیاتر لە هەزار كەس بوون گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێشتا ناتوانن زانیاری ورد بڵاوبكەنەوە، بەڵام لە ئێستادا تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان و دەزگا فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەكان بە هاوبەشی سوپای سودان سەرقاڵی دەرهێنانەوەی تەرمی خەڵكی گوندەكەن لەژێر داروپەردووی خانووە روخاوەكاندا.

بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی سودانش ڕایگەیاند: بەهۆی زەوی لەرزینێکەوە زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە کە گوندێکی ناوچەی جەبەل مەرای ڕۆژئاوای سودانی وێرانکردوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها کەسێک لەو روداوەدا ڕزگاری بووە.

بزوتنه وه که به سه رۆکایه تی عه بدل واحید ئه لنور، ئاماژه ی به وه شداوە، دوای باران بارینێکی زۆر لە ناوچەکە هۆکار بوە بۆ داڕوخان و رۆچونی زەوی کە" گوندەکە تەختی زەوی بوە".

بزووتنەوەکە کە لە دارفور ناوچەکەی کۆنترۆڵکردوە، بانگەوازی ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگاکانی فریاگوزاری نێودەوڵەتی کرد کە هاوکار بن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی قوربانییەکان کە لەنێویاندا ژن و پیاو و منداڵانە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP