دواین هەواڵ

ئابوری‌

 29/07/2025

هەزارەها بارهەڵگری پڕ لە خواردن ئامادەن بۆ غەززە

هەرێم نیوز
ئاژانسی  فریاگوزاریی نەتەوەیەکگرتوەکان (ئۆنروا) ڕایگەیاند، نزیکەی شەش هەزار بارهەڵگری پڕ لە خۆراک و دەرمان لە ئوردن و میسرەوە ئامادەن بۆ چونە ناو کەرتی غەزە، بەڵام بەهۆی ئەو کۆتوبەندانەی ئیسرائیل لەسەر دەروازەکان سەپاندویەتی، ڕێگەیان پێنادرێت بچنە ژورەوە.

فیلیپ لازارینی، کۆمسیاری گشتیی ئاژانسی ئۆنروا ئەمڕۆ سێشەمە ڕایگەیاند، هەزاران بارهەڵگری پڕ لە هاوکاری ئامادەن بۆ چوونە ناو غەزەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕێگەیان پێنەداون بچنە ژورەوە.

کۆمسیارەکە ئاشکرای کرد، نزیکەی شەش هەزار بارهەڵگری پڕ لە خۆراک و دەرمان لە ئوردن و میسرەوە ئامادەن بۆ چوونە ناو کەرتی غەزە، بەڵام بەهۆی ئەو کۆتوبەندانەی كە ئیسرائیل بەسەر دەروازەکاندا سەپاندویەتی، ڕێگەیان پێنەدراوە بچنە ژورەوە.

لازارینی جەختی لەوەکردەوە، هاوکارییە ڕاگیراوەکان لە سنوورەکان ناگەنە دەستی لێقەوماوان، لە کاتێکدا دانیشتوانی غەزە بەدەست برسێتیی توند و بەدخۆراکیی توندی منداڵانەوە دەناڵێنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP