هەرێم نیوز
له شاری مانهاتن له ویلایه‌تی نیویۆرك شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و چه‌كدارێكدا رویدا و به‌وهۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه له‌نێویاندا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی هه‌یه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست بڵاویكرده‌وه، پیاوێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ ته‌قه‌ی له ناو بینایه‌كی 44 نهۆمی كردوه، كه له‌نێو ئه‌و بینایه‌دا باره‌گای سه‌ره‌كی خولی تۆپی پێی نیشتمانی (NFL)ی تێدایه.
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه كه چه‌كداره‌كه به‌رگێكی گولـله‌نه‌بڕی له‌به‌ر بووه و هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر باڵاخانه‌یه‌ك كه باره‌گای كۆمپانیای بلاكستۆن و باره‌گای یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌مریكی لێیه و ته‌قه‌ی له چه‌ند كه‌سێك كردوه و له ئه‌نجامدا پێنج كه‌سی كوشتووه كه یه‌كێك له كوژراوه‌كان پۆلیسه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ رۆژنامه‌ی (زه پۆست) ڕایگه‌یاندووه كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه چووه‌ته ژووره‌وه و چه‌كی پێ بووه و پاشان ته‌قه‌ی له چه‌ند كه‌سێك كردووه و ئنجا له نهۆمی 33یه‌مینی باڵاخانه‌كه‌وه ته‌قه‌ی لێ كراوه و كوژراوه.