دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

پێشەوا هەورامانی: مەسرور بارزانی باوەڕی بە چارەسەری یەکجارەکی کێشەکان هەیە

هەرێم نیوز

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی باوەڕی بە چارەسەری یەکجارەکی کێشەکان هەیە و سەختییەکان وایان نەکردووە دەستبەرداری خەونە گەورەکەی بێت بۆ بونیاتنان.

شەممە 19ـی تەممووزی 2025، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، پیاوی گەورە خەونەکانیشی گەورەن! مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەتوانێت لەم فشار و سەختییانەدا پڕۆژەیەکی هێندە گەورە بونیات بنێت، کە لە وادەی خۆی تەواو ببێت و پرۆژەکەش هەولێر بباتە قۆناغێکی دیکە کە ئەویش پرۆژەی ئاوی هەولێرە.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەشی داوە، سەرەڕای ئەوەی پرسی ئاو کێشەیەکی دوورودرێژ و بێ چارەسەرە، بەڵام لەماوەی ساڵێکدا  کارێک کراوە نزیکە لە مەحاڵ و تاوەکوو 30 ساڵی دیکە چارەسەری کێشەی ئاوی پاکی ماڵان لە هەولێر گەرەنتی دەکات.

پێشەوا هەورامی ئاماژەشی داوە، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان باوەڕی بە چارەسەری یەکجارەکی ئەم جۆرە کێشانە هەیە و سەختییەکان وایان نەکردووە دەستبەرداری خەونە گەورەکانی ببێت بۆ بونیاتنان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP