هەرێم نیوز
سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی و مەحموود مەشهەدانی کۆبوونەوە و هەردولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/7/6 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له مه‌حموود ئه‌لمه‌شهه‌دانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتن به ڕێگه‌چاره‌يه‌كى گونجاو بۆ كێشه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له‌م قۆناغه هه‌ستياره‌دا. له‌مباره‌يه‌وه ئومێد و گه‌شبينيى خۆيان به هه‌وڵه‌كان و بوونى نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى نيشان دا و دووپاتيان كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه.
ئەوەش هاتووە، مەحموود ئه‌لمه‌شهه‌دانى سوپاسى ڕۆڵى ئه‌رێنى و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى نێچيرڤان بارزانی بۆ لێكگه‌يشتن و لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و دۆزينه‌وه‌ى هاوبه‌شييه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى، كرد.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ به‌ڕێز ئه‌لمه‌شهه‌دانى و خه‌مخۆرى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو چاره‌سه‌ريدا، دووپاتى كرده‌وه كه له هه‌وڵه‌كانى بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسيان له هه‌ڵبژاردنى گشتيى داهاتووى عێراق كرد.