هەرێم نیوز
ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، رێكاری پێویست بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری دابڕینی ناحیه‌ی كۆكس له ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئیداره‌ی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، ئه‌مڕۆ (6ی ته‌مموزی 2025) ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی سنوری ناحیه‌ی كۆكس سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و داوایانكرد حكومه‌تی هه‌رێم كاربكات بۆ راگرتنی بڕیاری دابڕاندنی ناحیه‌ی كۆكس له ئیداره‌ی گه‌رمیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، له‌میانی كۆبوونه‌ی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناحیه‌ی كۆكس، جه‌لال شێخ نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، بڕیاری دروستكردنی قه‌زایه‌كی نوێ و گواستنه‌وه‌ی ناحیه‌ی كۆكس بۆ سه‌ر ئه‌و قه‌زایه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه له‌سنوری ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراقه و نابێت له رووی ئیدارییه‌وه گۆڕانكاری تێدا بكرێت.
ووتیشی، ناحیه‌ی كۆكس پێش راپه‌ڕین له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه روخێنراوه، له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیشه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێنراوه‌ته كایه و ناحیه‌یه‌كی سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیانه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه ئیداره‌ی گه‌رمیان رێكاره پێویسته‌كانی گرتوه‌ته‌به‌ر به ئامانجی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات.
هاوكات، نوێنه‌ری دانیشتوانی ناحیه‌ی كۆكس ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌پێناو مانه‌وه‌ی ناحیه‌كه‌یان وه‌ك ناحیه‌یه‌كی كوردستانی، قوربانی گه‌وره‌یان داوه و ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابن ناحیه‌كه له‌سه‌ر ئیداره‌ی گه‌رمیان دابڕێنرێت.