دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

شاندی دەم پارتی لە ئیمراڵییە

هەرێم نیوز

شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان- دەم پارتی بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتن. 

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، شاندێکی پارتی یەكسانی و دیموكراسی بە مەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوتن.

بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو شاندەكەی دەم پارتی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببێتەوەو، پێشبینیش دەکرێت وێنەی گروپێک لە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاوبکرێتەوە کە چەکەکانیان لەناودەبەن.

شاندەکە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان، مەدحەت سانکارو ئۆزگور فایەق ئەرۆڵ، پارێزەری ئۆجەلان.

دوایین سەردانی دەم پارتی بۆ ئیمرالی لە 18ی ئایاری رابردوودا بوو.

ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی رۆژی سێی ئەم مانگە رایگەیاندبوو، لە رۆژانی داهاتوودا هەنگاوی گرنگ دەنرێت سەبارەت بە پرۆسەکە و بڕیارەکانی کۆنگرە لە هەرێمی کوردستانی عێراق جێبەجێ دەکرێن. 

چاوەڕوان دەکرێت پەکەکە لە رۆژانی داهاتوودا بڕیاری وازهێنان لە چەک، جێبەجێ بکات.

رۆژی 12ی ئایاری 2025، پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ـی خۆی راگەیاند کە لە 5-7ـی ئایار بەڕێوەچووبوو. پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP